میدیاکانی تورکیا: هەفتەی داهاتوو شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبنەوە

بینراوە: (5.6K)

میدیاکانی تورکیا دەڵێن، هەفتەی داهاتوو شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کۆدەبنەوە و پڕۆسەی چارەسەری لە توركیا هەنگاوی بەرچاو دەنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، هەفتەی داهاتوو شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کۆدەبنەوە و دوای کۆبوونەوەکەی لوتکەی ناتۆش رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا وتی، پێی وایە هەفتەی داهاتوو لە کۆبونەوەکەیان ئەنجامی باش بەدەست دەهێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان هاوکارێک بۆ ئەو لیژنەیە دادەنێن کە بڕیارە لە پەرلەمان پێکبهێنرێت، بە سەرکەوتوویی درێژە بە پڕۆسەی ئاشتی دەدەن و باوەڕیان پێیەتی.

هەر لەبارەی پڕۆسەی ئاشتیەوە، سەرچاوەکانی ناو دەم پارتی بڵاویانکردەوە، کۆبوونەوەکەی شاندی ئیمڕاڵی لەگەل ئەردۆغان پڕۆسەی ئاشتی خێراتر دەکات و دەشڵێن، وێنەی گەریلاکانی پەکەکە لە رێیە کە چەکەکانیان دادەنێن و لە مانگی تەمموزدا وێنەکان بڵاودەکەنەوە.

  • پۆستى هاوشێوە

    لەسەر رەخنەگرتن لە مەسعود بارزانی و پارتی پەڕلەمانتاری سیپان ئامێدیان لە دهۆک ڕفێندرا .

    بینراوە: (8) لەسەر رەخنەگرتن لە مەسعود بارزانی و خراپی دۆخی خەلک، هێزێکی ئەمنی پارتی پەڕلەمانتار سیپان ئامێدیان ڕفاند لە دهۆک . لە پارێزگای دهۆک هێزێکی پارتی (سیپان ئامێدی) پەرلەمانتاری کوردستان…

    سێ چەكداری داعش لە ناوچەیەکی هەرێم کوژران

    بینراوە: (8) هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق كوشتنی سێ چەكداری داعشیان لە سنووری پارێزگای كەركوك راگەیاند، كە دووانیان بەرپرسی باڵای ئەو گروپە توندڕەوەن. ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە…

    کۆمێنت بۆ بابەتەکە بنووسە

    ناونیشانی ئیمەیڵی تۆ بڵاو ناکرێتەوە. خانەکانى پێویست بە پڕ بکرێنەوە * نیشان دەدرێن.