سێ چەكداری داعش لە ناوچەیەکی هەرێم کوژران

بینراوە: (7)

هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق كوشتنی سێ چەكداری داعشیان لە سنووری پارێزگای كەركوك راگەیاند، كە دووانیان بەرپرسی باڵای ئەو گروپە توندڕەوەن.

ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانیان بە هاوكاریی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لە پڕۆسەیەكدا لە سنووری پارێزگای كەركوك، توانییان سێ چەكداری سەر بە گروپی تیرۆریستی داعش بكوژن.

باسی لەوەشکردووە، كوژرانی ئەو سێ چەكدارەی داعش، كە دوانیان بەرپرسی باڵای گروپەكەن، لە ئەنجامی بۆسەیەكدا هات كە پێشتر زانیاریی ورد لەبارەی جموجۆڵەكانیان و شوێنی هاتووچۆ و خۆحەشاردانیان بەردەست كەوتبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆسەكەش بە هاوكاری و هەماهەنگیی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا.

  • پۆستى هاوشێوە

    میدیاکانی تورکیا: هەفتەی داهاتوو شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبنەوە

    بینراوە: (1.9K) میدیاکانی تورکیا دەڵێن، هەفتەی داهاتوو شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کۆدەبنەوە و پڕۆسەی چارەسەری لە توركیا هەنگاوی بەرچاو دەنێت. ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، هەفتەی…

    لەسەر رەخنەگرتن لە مەسعود بارزانی و پارتی پەڕلەمانتاری سیپان ئامێدیان لە دهۆک ڕفێندرا .

    بینراوە: (7) لەسەر رەخنەگرتن لە مەسعود بارزانی و خراپی دۆخی خەلک، هێزێکی ئەمنی پارتی پەڕلەمانتار سیپان ئامێدیان ڕفاند لە دهۆک . لە پارێزگای دهۆک هێزێکی پارتی (سیپان ئامێدی) پەرلەمانتاری کوردستان…

    کۆمێنت بۆ بابەتەکە بنووسە

    ناونیشانی ئیمەیڵی تۆ بڵاو ناکرێتەوە. خانەکانى پێویست بە پڕ بکرێنەوە * نیشان دەدرێن.