لە هەولێر شەش ئارایشتگا داخران، سێ لە كارمەندەكانیان نەخۆشی ئایدزیان هەبوە

بینراوە: (6)



لیژنەی چاودێری تەندروستی و سەلامەتی خۆراكی هەولێر رایگەیاند، لەسەر ڕێگەی بەحركەی نوێ لە هەولێر شەش ئارایشتگا داخران كە سێ لە كارمەندەكانیان هەڵگری ڤایرۆسی (HIV) ئایدز بون.

کارزان ئەحمەد، بەرپرسی هۆبەری نەخۆشیيە گوزراوە ڕەگەزیيەکان رایگەیاند: شەش ئارایشتگا لەو ناوچەیە کە زیاتر لە 66 کارمەند تێیاندا کاریان دەکرد، داخران، لەو ژمارە کارمەندەش، سێیان نەخۆشی ئایدزییان هەبوە، یەک لەوانەی نەخۆشی ئایدزیان هەیە، بە قاچاغ هاتوەتە هەرێمی کوردستان.

بارزان کەمال، کارمەندى چاودێری تەندروستی وتی: لەنێو ئارایشتگای ئافرەتان خواردنەوە کحولییەکان هەبوە و خوراوەتەوە، لەنێو بەفرگرەکەش، نێرگەلە هەڵگیراوە و کێشراوە، ئەوەش بەهەمو شێوەیەک قەدەغەیە لەگەڵ جگەرەکێشانیش.

ئیسماعیل شاهۆ، بەرپرسی چاودێری تەندروستی و خۆراك وتی: 66 کارمەند لەو ئارایشتگانە کاریان کردوە، هیچیان دەستەبەری کۆمەڵایەتییان نەبوە، کارتی تەندروستیشیان نەبوە. وتیشی: ئەو کارمەندانە لەکاتی پشکنینی لیژنەکان، دەچونە دەرەوەی ئارایشتگاکە بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبن، هەندێکیشیان دەڵێن: تازە دەست بەکار دەکەین، یاخود لە تێستین و دوای وەرگیرانمان دێین بۆ پشکنین، هەندێکیان مافی مانەوەشیان بەسەرچوە.

ئیسماعیل شاهۆ ڕاشیگەیاند: ئارایئشتگەکان گەرماوی تورکی لێبووە، جلی ئاهەنگی لێ فرۆشراوە و بەکرێ دراوە، ئامێری تاتۆ کردنیشی تیادا بووە کە بەهەموو شیوەیەک قەدەغەیە.

  • پۆستى هاوشێوە

    میدیاکانی تورکیا: هەفتەی داهاتوو شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبنەوە

    بینراوە: (378) میدیاکانی تورکیا دەڵێن، هەفتەی داهاتوو شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کۆدەبنەوە و پڕۆسەی چارەسەری لە توركیا هەنگاوی بەرچاو دەنێت. ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، هەفتەی…

    لەسەر رەخنەگرتن لە مەسعود بارزانی و پارتی پەڕلەمانتاری سیپان ئامێدیان لە دهۆک ڕفێندرا .

    بینراوە: (5) لەسەر رەخنەگرتن لە مەسعود بارزانی و خراپی دۆخی خەلک، هێزێکی ئەمنی پارتی پەڕلەمانتار سیپان ئامێدیان ڕفاند لە دهۆک . لە پارێزگای دهۆک هێزێکی پارتی (سیپان ئامێدی) پەرلەمانتاری کوردستان…

    کۆمێنت بۆ بابەتەکە بنووسە

    ناونیشانی ئیمەیڵی تۆ بڵاو ناکرێتەوە. خانەکانى پێویست بە پڕ بکرێنەوە * نیشان دەدرێن.