سێگۆشەی بەرمۆداکەی کوردستان!

بینراوە: (980)



ڕێباز عوسمان

هەموومان کەم تا زۆر شتێکمان لەسەر سێگۆشەی بەرمۆدا بیستووە، ناوچەیەکە دەکەوێتە سنوورە ئاوییەکانی رۆژهەڵاتی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکایەوە، بەوە بەناوبانگ بوو کە کەشتی و فڕۆکە کاتێک دەچنە ئەو سنوورەوە دیارنامێنن و زەریا قوتیان دەدات!

جا ئەم دوو حزبە نەگریسەی ئێمەش، مەبەستم پارتی و یەکێتییە، رێک بوون بە سێگۆشەی بەرمۆدا! لە ١٠ لاوە بە ١٠٠ دەست پارە کۆدەکەنەوە و پارە دەدزن، هەر لە نەوتی قاچاغەوە بیگرە تا دەگاتە داهاتی خاڵە سنوورییەکان و باج و رسومات و پارەی ئاو و کارەبا و سەرانە نەوعا و نەوعەکانی تریش!

ئەوە ٥٠ دانە رۆژ زیاترە معاشخۆری داماو چاوەڕوانە و چاوی زەققەی دێت بۆ معاش! جەژنیشیان بە گیرفانی بەتاڵەوە بەڕێ کرد! نە جلیان بۆ منداڵ کڕی نە جەژنانەیان دا بە منداڵ! هەندێ ماڵ هەبوون کوڕە هەر نوقڵی جەژنیشیان نەبوو بیدەن بە میوان! کەچی ئەم جوتە حوتە حوچە، مەبەستم پارتی و یەکێتییە، هەر حسابی دار و بەرد بۆ معاشخۆر ئەکەن، بەتەماش نین یەک دانە معاش دابەش بکەن، ئەڵێن چی ؟ وەڵا کاکە بەغدا پارە نانێرێت تا معاشەکە دابەش بکەین! ئەی لە وەجاخا نەمێنن ئێوە ئیشتان چییە ؟ بۆ جەنابتان حکومەت نین ؟ حاکمی ئەم وڵاتە نین ؟ بە خۆتان ناڵێن باوکی میللەت ؟ ئەی بۆ معاشێک بەو تریلیۆنان دینارەی دزیوتانە و هەر کۆی ئەکەنەوە لە ژێرزەمینەکانتان معاشێک دابەش ناکەن؟  کەرامەت و ویژدانتان کوا ؟

بەو کەرامەتەدا پیاوە بە کەرامەتەکەی کوردم بیر کەوتەوە، ئەوەی مانگانە معاشەکەی کە ١٢ دانە ملیۆنە لە بەغداوە بە تەوتین بۆ ئەخەنە سەر حسابەکەی! ماوەیەک پێش ئێستا سنگی دەرپەڕاندبوو و پەنجەی هەڕەشەی رائەوەشاند( هەر ئەو پەنجەیەی کاتی ریفراندۆمەکە هەڕەشەی لە بەغدا پێ ئەکرد) ئەیوت لەمەودوا لە بەغدای قبوڵ ناکەین موچە درەنگ بنێرێت و خۆ ئێمە سواڵکەر نین! نەوەڵا جەنابی ئەزبەنی ئێوە سواڵکەر نین، بەس میللەتتان کرد بە سواڵکەر، خۆت و کوڕ و کوڕەزاکانت هێندە پارەی ئەم میللەتە داماوەتان دزیوە بەشی ١٠٠ ساڵی دیکەشتان دەکات.

با کۆنە بەدی گاردەکەی یانە شەوانەکانی لەندەنیشم بیر نەچێت، کوڕەکەی جەلال تاڵەبانی، ئەها ئەوەی ئەیوت کوڕێک و هینێکم هەیە! کوڕەکەم قوبادە و هینەکەشم بافڵ! ئەو هینەی ئێستا بووەتە حاکمی سلێمانی و خۆی سەپاندووە بەسەر شارەکەدا، میلیشیایەکی بەناوی کۆماندۆوە کردووە بە حەرەسی شەخسی خۆی و لە بری پۆلیس و ئاسایش و دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم بەکاریان دەهێنێت، ماوەیەک پێش ئێستا ئەویش ئەیوت معاش بەس بە ئەوان چارەسەر دەکرێت، قوبادی برای سەردانێکی بەغدا دەکات و معاشەکە ئەهێنێت! ئەی ماشەڵا لە تۆش نەبێت فسفس پاڵەوان! نازانم هەر چۆن لە رووت هات بێیتەوە سەر شاشە و دەست بکەیتەوە بە شەکر شکاندن! ئەڵێی قسەکانی خۆت کاتی بانگەشە بیرچووەوە؟ خۆ هەمووی شەش مانگی پێ نەچوو چوویتەوە ژێر باڵی پارتی!! زۆر ناشرینن زۆر!! ئینسان قێزتان لێ ئەکاتەوە!!

ئەوەی بەلامەوە سەیرە هەڵوێستی خەڵکە! ئاخر چۆن تا ئێستا قبوڵیانە ئێوە ئاوا ئەیانچەوسێننەوە!! بەرزانی قالەی خەڵوزی هەزار رەحمەت لەو گۆڕەی، لە مەشهەدێکی بەرنامەی بەرنامەیا کە عیرفانی وەستا محەمەد پێێ ئەڵێ باشە ئەوە بارێک ڤیاگرا و بارێک ڤالیۆم لەم ماوەیەی پێشوو گیرا، چیان لێکرد؟ بەرزانی رەحمەتیش ئەڵێت، ( ڤالیۆمەکەیان یاوە بە میللەت و خۆشیان…..)  ئەم وەزعەی ئێستا رێک قسەکەی بەرزانە و ئەڵێی بۆ ئێستای وتووە..!!

  • پۆستى هاوشێوە

    کام سەروەری خاکی عێراق؟

    بینراوە: (23) ‌کانی عومەر دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات، پێیوایە ئەم دەستدرێژییە پێشێلکاری ئاشكرای بنەما سەرەكییەكانی یاسا نێودەوڵەتییەكان…

    چارەنوسی کەرکوک‌و سەرژمێری گشتی

    بینراوە: (21)  د. شۆڕش حاجیئەنجامدانی  سەرژمێری گشتی لە کەرکوک، کە بڕیارە لە رۆژی ٢٠ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێ، ئومێدی گێڕانەوەی کەرکوک بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە رێکاری یاسایی‌و دەستوری…

    کۆمێنت بۆ بابەتەکە بنووسە

    ناونیشانی ئیمەیڵی تۆ بڵاو ناکرێتەوە. خانەکانى پێویست بە پڕ بکرێنەوە * نیشان دەدرێن.