بۆ مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانیبەنیازی چین؟

بینراوە: (16)

عەلی حەمەساڵح

خەڵک لە دۆخێکی خراپدایە، بێ موچەو بێ بازاڕی.

دادگای فیدڕاڵ، پەکی کەوتوەو هیچ ئاماژەیەک نیە، بۆ کەوتنەکاری..

سودانی، لە چەندین دانیشتن بەڕوونی وتویەتی بەبێ ڕادەستکردن نەوت و داهات؛ موچە نانێرم.. بۆ نەوتیش یەک خاڵ هەیە (١٦ دۆلار) بۆ هەر بەرمیلێک.. 

ئێستا ئێوە چی دەکەن؟ 

ناکرێت بڵێن: موچە لای عێراقەو ئێمە بەرپرس نین! 

خەڵک چی بکات؟ 

ئەی بەرپرسن لەوەی ڕۆژی 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێت و دەفرۆشرێ! ئێستاش قاچاخی لە خاڵی سنوری دەکرێت، سەرانە لە بازگەکان! 

لە گرانکردنی نرخی کارەباو ئەو هەموو باج و ڕسوماتەی هەیە بەرپرسن! 

لەو هەموو کۆمپانیا بەرپرسن پارە لە خەڵک وەردەگرێت! 

لە پاڵ دەیان کۆمپانیا؛ دوێنێ کۆمپانیایەکی دیکە دانرا لە بازگەکان بەناوی تیشک هەر ئۆتۆمبیلێک ٤٧ دۆلار بدات!! 

لەو تاڵانی زەوی و شەراکەتی حیزبانە بەرپرسن! 

دوو بژاردە لەبەردەستانە..

یان موچەو ژیانی خەڵک 

یان دەستبەرداربوونی دەسەڵات.. 

ئەوەش بزانن دوو ساڵ و شەش مانگە ئێوە شەرعیەتی یاساییتان نەماوە! 

چ حکومەتێکی کاربەڕێکەر هەیە دوو ساڵ و نیو بەردەوام بێت! 

هەموو وتارەکان تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی


  • پۆستى هاوشێوە

    سێگۆشەی بەرمۆداکەی کوردستان!

    بینراوە: (982) ڕێباز عوسمان هەموومان کەم تا زۆر شتێکمان لەسەر سێگۆشەی بەرمۆدا بیستووە، ناوچەیەکە دەکەوێتە سنوورە ئاوییەکانی رۆژهەڵاتی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکایەوە، بەوە بەناوبانگ بوو کە کەشتی و فڕۆکە کاتێک دەچنە…

    کام سەروەری خاکی عێراق؟

    بینراوە: (23) ‌کانی عومەر دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات، پێیوایە ئەم دەستدرێژییە پێشێلکاری ئاشكرای بنەما سەرەكییەكانی یاسا نێودەوڵەتییەكان…

    کۆمێنت بۆ بابەتەکە بنووسە

    ناونیشانی ئیمەیڵی تۆ بڵاو ناکرێتەوە. خانەکانى پێویست بە پڕ بکرێنەوە * نیشان دەدرێن.