وەفدێكی باڵای وەزارەتی نەوتی عیراق و كۆمپانیای سۆمۆ لە هەرێمی كوردستانن

بینراوە: (23)

وەفدێكی باڵای عیراق لە هەرێمی كوردستانە و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ حكومەتی هەرێم كۆببێتەوە بۆ تاوتوێكردنی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

وەفدێكی باڵای وەزارەتی نەوتی عیراق كە پێكهاتوون لە راوێژكار و بەڕێوەبەری گشتی و كۆمپانیای سۆمۆ و وەفدێكی تەكنیكی، لە هەولێرە و بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تایبەتیش لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كۆببێتەوە.

کۆبوونەوەی وەفدەکە لەگەڵ هەرێم بۆ تاوتوێكردنی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانە و لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە دەسەڵاتی رێككەوتن بە وەفدەکە دراوە.

ئەگەر رێككەوتن بكرێت كێشەی موچە و بودجەی هەرێمی كوردستان بەرەو چارەسەر دەچێت و پێشتریش حكومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕیبوو بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.

  • پۆستى هاوشێوە

    میدیاکانی تورکیا: هەفتەی داهاتوو شاندی ئیمراڵی لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبنەوە

    بینراوە: (419) میدیاکانی تورکیا دەڵێن، هەفتەی داهاتوو شاندی ئیمراڵی لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کۆدەبنەوە و پڕۆسەی چارەسەری لە توركیا هەنگاوی بەرچاو دەنێت. ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، هەفتەی…

    لەسەر رەخنەگرتن لە مەسعود بارزانی و پارتی پەڕلەمانتاری سیپان ئامێدیان لە دهۆک ڕفێندرا .

    بینراوە: (5) لەسەر رەخنەگرتن لە مەسعود بارزانی و خراپی دۆخی خەلک، هێزێکی ئەمنی پارتی پەڕلەمانتار سیپان ئامێدیان ڕفاند لە دهۆک . لە پارێزگای دهۆک هێزێکی پارتی (سیپان ئامێدی) پەرلەمانتاری کوردستان…

    کۆمێنت بۆ بابەتەکە بنووسە

    ناونیشانی ئیمەیڵی تۆ بڵاو ناکرێتەوە. خانەکانى پێویست بە پڕ بکرێنەوە * نیشان دەدرێن.