چالاکوانی بەریتانیا دژی پێنەدانی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حکومەتی هەرێم و بەغداد گردبوونەوە

بینراوە & خوێندراوەتەوە : (100)

دژی پێنەدانی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی ماوەبەسەرچووەوە، ژمارەیەک چالاکوانی بەریتانیا گردبوونەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ژمارەیەک چالاکوانی کورد لە هەر یەک لە شارەکانی بێرمینگهام و لەندەن و نیوکاستڵ و گڵاسگۆ و لیدز و کاردیف و مانچستەر لە وڵاتی بەریتانیا دژی پێنەدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم گردبوونەوە و بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە، رێکخراوی داکۆک پاڵپشتى لە داوا رەواکانى مامۆستایان و فەرمانبەرانی کوردستان دەکات و ناڕەزایی دەردەبڕن لە دژی زیاتر لە دەیەیەک لە نادادپەروەری سیستەمی ئابووری.

باس لەوەشکراوە، ئەمڕۆ شایەتی قەیرانێکی ئەخلاقی قووڵن کە بەرامبەر چینێکى کۆمەڵگا دەکرێت، بەرامبەر ئەوانەی خزمەت بە کۆمەڵگا دەکەن، کە  بۆ زیاتر لە ١٠ ساڵ، مامۆستایان و فەرمانبەران بە دڵسۆزی منداڵان پەروەردە دەکەن و دامەزراوە گشتییەکان بەڕێوەدەبەن، کەمکردنەوە یان بەتەواوی لێبڕینی مووچەکانیان جێگەى قبوڵ کردن نییە.

  • پۆستى هاوشێوە

    لەسەر رەخنەگرتن لە مەسعود بارزانی و پارتی پەڕلەمانتاری سیپان ئامێدیان لە دهۆک ڕفێندرا .

    بینراوە & خوێندراوەتەوە : (0) لەسەر رەخنەگرتن لە مەسعود بارزانی و خراپی دۆخی خەلک، هێزێکی ئەمنی پارتی پەڕلەمانتار سیپان ئامێدیان ڕفاند لە دهۆک . لە پارێزگای دهۆک هێزێکی پارتی (سیپان…

    سێ چەكداری داعش لە ناوچەیەکی هەرێم کوژران

    بینراوە & خوێندراوەتەوە : (3) هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق كوشتنی سێ چەكداری داعشیان لە سنووری پارێزگای كەركوك راگەیاند، كە دووانیان بەرپرسی باڵای ئەو گروپە توندڕەوەن. ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دەزگای…

    کۆمێنت بۆ بابەتەکە بنووسە

    ناونیشانی ئیمەیڵی تۆ بڵاو ناکرێتەوە. خانەکانى پێویست بە پڕ بکرێنەوە * نیشان دەدرێن.