وەزیری بەرگریی ئیسرائیل داوا لە سوپای وڵاتەکەی دەکات پلانێکی تایبەت بە ئێران ئامادە بکات

بینراوە & خوێندراوەتەوە : (26)

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت، ئەو “باڵادەستییە” ئاسمانییەی لە جەنگی 12 رۆژی ئەم مانگەدا لەگەڵ ئێران هەیانبووە، دەیپارێزن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هەڕەشە لە هیچ لایەکەوە قبووڵ ناکەن. 

ئەمڕۆ هەینی یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس گوتی، داوای لە هێزی بەرگریی ئیسرائیل کردووە پلانێکی تایبەت بە ئێران ئامادە بکەن کە رێگە بە ئیسرائیل بدات “باڵادەستی ئاسمانی بهێڵێتەوە، رێگە بە بەرەوپێشبردنی پڕۆگرامی ئەتۆمی و دروستکردنی مووشەکی تاران نەدات و وەڵامی ئێرانیش بداتەوە لە پاڵپشتیکردنی” چالاکییەکانی دژی ئیسرائیل. 

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژە بەوەش دەکات، “جاروبار هەنگاو دەنێین بۆ نەهێشتنی ئەو جۆرە هەڕەشانە” و دواتریش رووی دەمی دەکاتە بەرپرسانی باڵای ئێران و دەڵێت: “ئاگادار بن، ئۆپەراسیۆنی شێری هەستاوە تەنیا پیشاندانێکی سیاسەتی نوێی ئیسرائیل بوو. لە دوای 7ی ئۆکتۆبەرەوە هیچ شت لە هیچ کەس قبووڵ ناکەین”. 

(ئۆپەراسیۆنی شێری هەستاوە) ناوی ئەو ئۆپەراسیۆنەیە لە 13ی ئەم مانگە ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەستی پێکرد. لە رۆژانی کۆتایی جەنگەکەدا بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل رایانگەیاند، ئاسمانی ئێران لەژێر کۆنترۆڵی هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەیاندایە. 

کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش هەر رۆژی 13ی مانگ وەڵامی ئێرانی دایەوە و وەڵامدانەوەکەش بەردەوام بوو، بەڵام هێرشەکانی ئێران لە رێگەی مووشەک و درۆنەوە بوون. 

7ی ئۆکتۆبەریش ئاماژەیە بۆ ئەو رۆژەی تێیدا بزووتنەوەی حەماس هێرشی کردە سەر کۆمەڵگە جوونشینەکانی نزیک کەرتی غەززە و بووە هۆی هەڵگیرسانی ئەو جەنگەی زیاتر لە ساڵ و نیوێکە بەردەوامە.

  • پۆستى هاوشێوە

    لەسەر رەخنەگرتن لە مەسعود بارزانی و پارتی پەڕلەمانتاری سیپان ئامێدیان لە دهۆک ڕفێندرا .

    بینراوە & خوێندراوەتەوە : (0) لەسەر رەخنەگرتن لە مەسعود بارزانی و خراپی دۆخی خەلک، هێزێکی ئەمنی پارتی پەڕلەمانتار سیپان ئامێدیان ڕفاند لە دهۆک . لە پارێزگای دهۆک هێزێکی پارتی (سیپان…

    سێ چەكداری داعش لە ناوچەیەکی هەرێم کوژران

    بینراوە & خوێندراوەتەوە : (3) هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق كوشتنی سێ چەكداری داعشیان لە سنووری پارێزگای كەركوك راگەیاند، كە دووانیان بەرپرسی باڵای ئەو گروپە توندڕەوەن. ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دەزگای…

    کۆمێنت بۆ بابەتەکە بنووسە

    ناونیشانی ئیمەیڵی تۆ بڵاو ناکرێتەوە. خانەکانى پێویست بە پڕ بکرێنەوە * نیشان دەدرێن.