وەزارەتی پلاندانانی عێراق: بە پلانێک رێژەی هەژاری لە هەرێم و عێراق دادەبەزێنین

بینراوە & خوێندراوەتەوە : (14)

لیژنەی باڵای تەکنیکی ستراتیژی کەمکردنەوەی هەژاری، بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری پلاندانان، سێیەمین ستراتیژی کەمکردنەوەی هەژاری لە عێراق بۆ ساڵانی ٢٠٢٦ ـ ٢٠٣٠ پەسەندکرد، کە پلانەکە هەرێمی کوردستانیش دەگریتەوە.

ئه‌مڕۆ هەینی ٢٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی پلاندانانی عێراق ناوەڕۆکی سێیەم ستراتیژی کەمکردنەوەی هەژاریییەکەی ئاشکراکرد، بڕیارە بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی وڵات و دەنگی لەسەر بدرێت، پلانەکە وا دانراوە رێژەی هەژاری لە وڵات تا ساڵی ٢٠٣٠ ببێ بە ٩٪ یان ٨٪.

هەروەها، عەبدولزەهرا هنداوی، وتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت، ستراتیژەکە حەوت میحوەری سەرەکی لە خۆدەگرێت، کە زیاتر لە ٣٨ چالاکی سەرچاوە دەگرن کە بەسەر سێکتەرە جیاوازەکاندا دابەشکراون، ئەم میحوەرانە تیشک دەخەنە سەر پاڵپشتیکردنی گروپە هەژار و بێ بەشەکان.

لەوانەش تەندروستی، نیشتەجێبوون، پەروەردە، داهات و خۆراک، چاودێریکردنی بەساڵاچووان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بەهێزکردنی منداڵان و ژنان، و رووبەڕووبونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و روبەڕووبوونەوەی حاڵەتە لەناکاوەکانی وەکو، پەتاکان.

پلانەکان، لەلایەن ئۆرگانە پەیوەندیدارەکانەوە جێبەجێ دەکرێن، وەک وەزارەتەکانی نیشتەجێکردن، پەروەردە، خوێندنی باڵا، کاروکاروباری کۆمەڵایەتی و حکومەتە خۆجێیەکان و کەرتی تایبەت، کە هاوبەشن لە لیژنەی باڵای تەکنیکی و وەزارەتی تەندروستی، ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و دەزگا پەیوەندیدارەکان لە هەرێمی کوردستان.

بەپێی قسەکانی هنداوی، ئامانجی ستراتیژەکە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا ئەوەیە، رێژەی هەژاری لە عێراق بە رێژەی ٥٠٪ کەمبکاتەوە، لە ١٧.٥٪ـی ئێستاوە بۆ نێوان ٩ بۆ ٨٪ کەم بکاتەوە، ئەگەر سەرکەوتوو بێت لە بەدیهێنانی ئەمە، ئەوا دەسکەوتێکی گەورە دەبێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بە پێی دوایین رووپێوی کۆمەڵایەتی و ئابووریی وەزارەتی پلادانانی عێراق، دهۆک هەژارترین پارێزگای هەرێمی کوردستانە و موسەنناش هەژارترینی عێراقە، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراقیش وتوویەتی، رێژەی هەژاری و بێکاری لە عێراق دابەزیووە.

کۆی گشتی رێژەی هەژاری بەگوێرەی ساڵەکان بەمشێوەیە:

لە ساڵی ٢٠٠٧: ٢٢.٩٪

لە ساڵی ٢٠١٢: ١٨.٩٪

لە ساڵی ٢٠١٨: ٢٠.١٪

لە ساڵی ٢٠٢٤: ١٧.٥٪

  • پۆستى هاوشێوە

    لەسەر رەخنەگرتن لە مەسعود بارزانی و پارتی پەڕلەمانتاری سیپان ئامێدیان لە دهۆک ڕفێندرا .

    بینراوە & خوێندراوەتەوە : (0) لەسەر رەخنەگرتن لە مەسعود بارزانی و خراپی دۆخی خەلک، هێزێکی ئەمنی پارتی پەڕلەمانتار سیپان ئامێدیان ڕفاند لە دهۆک . لە پارێزگای دهۆک هێزێکی پارتی (سیپان…

    سێ چەكداری داعش لە ناوچەیەکی هەرێم کوژران

    بینراوە & خوێندراوەتەوە : (3) هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق كوشتنی سێ چەكداری داعشیان لە سنووری پارێزگای كەركوك راگەیاند، كە دووانیان بەرپرسی باڵای ئەو گروپە توندڕەوەن. ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دەزگای…

    کۆمێنت بۆ بابەتەکە بنووسە

    ناونیشانی ئیمەیڵی تۆ بڵاو ناکرێتەوە. خانەکانى پێویست بە پڕ بکرێنەوە * نیشان دەدرێن.