سێ چەكداری داعش لە ناوچەیەکی هەرێم کوژران

بینراوە & خوێندراوەتەوە : (4)

هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق كوشتنی سێ چەكداری داعشیان لە سنووری پارێزگای كەركوك راگەیاند، كە دووانیان بەرپرسی باڵای ئەو گروپە توندڕەوەن.

ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هێزەكانیان بە هاوكاریی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، لە پڕۆسەیەكدا لە سنووری پارێزگای كەركوك، توانییان سێ چەكداری سەر بە گروپی تیرۆریستی داعش بكوژن.

باسی لەوەشکردووە، كوژرانی ئەو سێ چەكدارەی داعش، كە دوانیان بەرپرسی باڵای گروپەكەن، لە ئەنجامی بۆسەیەكدا هات كە پێشتر زانیاریی ورد لەبارەی جموجۆڵەكانیان و شوێنی هاتووچۆ و خۆحەشاردانیان بەردەست كەوتبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆسەكەش بە هاوكاری و هەماهەنگیی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا.

  • پۆستى هاوشێوە

    لەسەر رەخنەگرتن لە مەسعود بارزانی و پارتی پەڕلەمانتاری سیپان ئامێدیان لە دهۆک ڕفێندرا .

    بینراوە & خوێندراوەتەوە : (0) لەسەر رەخنەگرتن لە مەسعود بارزانی و خراپی دۆخی خەلک، هێزێکی ئەمنی پارتی پەڕلەمانتار سیپان ئامێدیان ڕفاند لە دهۆک . لە پارێزگای دهۆک هێزێکی پارتی (سیپان…

    دەستەی حەشدی شەعبی لەبارەی راگرتنی مووچەی هێزەکەیان روونکردنەوە دەدات

    بینراوە & خوێندراوەتەوە : (2) ماوەی پێنج رۆژە مووچەی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە عێراق دواکەوتوە و باس لە راگرتنی مووچەکەیان دەکرا، بەڕێوەبەری بەشی دارایی و كارگێڕی لە دەستەی حەشدی شەعبی…

    کۆمێنت بۆ بابەتەکە بنووسە

    ناونیشانی ئیمەیڵی تۆ بڵاو ناکرێتەوە. خانەکانى پێویست بە پڕ بکرێنەوە * نیشان دەدرێن.