دەستەی حەشدی شەعبی لەبارەی راگرتنی مووچەی هێزەکەیان روونکردنەوە دەدات

بینراوە & خوێندراوەتەوە : (3)

ماوەی پێنج رۆژە مووچەی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە عێراق دواکەوتوە و باس لە راگرتنی مووچەکەیان دەکرا، بەڕێوەبەری بەشی دارایی و كارگێڕی لە دەستەی حەشدی شەعبی عێراق لەبارەی دەنگۆی راگرتنی مووچەی دەستەکەیان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 28ی حوزەیرانی 2025، حسێن ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەشی دارایی و كارگێڕی لە دەستەی حەشدی شەعبی عێراق رایگەیاند، “موچەی حەشدی شەعبی دابینكراوە و لە ناوەڕاستی هەفتەدا خەرج دەكرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کارتە نوێیەكانی ئەندامانی دەستەكە لەبری بانكی ڕافیدەین لە بانكی نەهرێن چاپكراون و لە ئێستادا كار لەسەر پارەی پێشوەختە دەكەین و پاڵپشتی خەرجكردنیان دەكەین”.

  • پۆستى هاوشێوە

    لەسەر رەخنەگرتن لە مەسعود بارزانی و پارتی پەڕلەمانتاری سیپان ئامێدیان لە دهۆک ڕفێندرا .

    بینراوە & خوێندراوەتەوە : (0) لەسەر رەخنەگرتن لە مەسعود بارزانی و خراپی دۆخی خەلک، هێزێکی ئەمنی پارتی پەڕلەمانتار سیپان ئامێدیان ڕفاند لە دهۆک . لە پارێزگای دهۆک هێزێکی پارتی (سیپان…

    سێ چەكداری داعش لە ناوچەیەکی هەرێم کوژران

    بینراوە & خوێندراوەتەوە : (4) هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق كوشتنی سێ چەكداری داعشیان لە سنووری پارێزگای كەركوك راگەیاند، كە دووانیان بەرپرسی باڵای ئەو گروپە توندڕەوەن. ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دەزگای…

    کۆمێنت بۆ بابەتەکە بنووسە

    ناونیشانی ئیمەیڵی تۆ بڵاو ناکرێتەوە. خانەکانى پێویست بە پڕ بکرێنەوە * نیشان دەدرێن.