دەربارەی ئێمە

ئێمە پلاتفۆرمێکی میدیایی هەمەڕەنگ و سیاسى سەربەخۆین کە لە هەرێمی کوردستاندا کاردەکەین لە ساڵى ٢٠٢٤ دامەزراوە و بە ئامانجی گەیاندنی نوێترین هەواڵ و گۆڕانکارییەکان . ئەرکی سەرەکیمان بریتییە لە گواستنەوەى ڕووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کورد لە هەرێمی کوردستانی عێراق و هەموو جیهاندا.

ئێمە بە سەربەخۆیی و بێلایەنی کاردەکەین، هیچ کام لە لایەنە سیاسییەکان یان گرووپە بەرژەوەندیدارەکان کاریگەریان لەسەر کارەکانمان نییە. مەبەستمان ئەوەیە کە دەنگی ڕاست و ڕوونی گەلی کورد بین و وێنەیەکی ورد و دروست لە بارودۆخی ئێستا و داهاتووی کوردستان نیشان بدەین .

لە ڕێگەی تیمێکی پسپۆر و بەتوانای ڕۆژنامەوانانەوە، هەوڵدەدەین کە هەواڵ و شیکردنەوەی قووڵ و پێویست بۆ خوێنەرانمان دابین بکەین. ئێمە بڕوامان وایە کە ڕۆژنامەوانی سەربەخۆ و بەرپرسیارانە بنچینەیەکی گرنگی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤە.

هاوکاریتان و پشتگیریتان لە بەردەوامی و گەشەکردنی ئەم پڕۆژە میدیاییە زۆر گرنگە بۆ ئێمە.